له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “حوسێن شێخ‌ئاغایی” سەرنووسەری ماڵپەڕی روانگە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، هه‌روا به بێ دادگایی كران رایانگرتووه.
ناوبراو لە کاتی دەستبەسەر کردنیەوە تا ئیستا تەنیا جارێک چاوی بە یه‌ك كه‌س له بنەماڵەکەی کەوتووه و رژیم تا ئێستا نە دادگایی دەکات و نە ئازادیشی دەکات. درێژه‌ی له زیندان راگرتنی حوسێن شێخ ئاغایی لە کاتێکدایە کە ماوەیەک لەوەپێش، ٨٠ هه‌ڵسووڕاوی مەدەنی داوای ئازاد کرانی بێ شه‌رت و مه‌رجی ناوبراو له زیندانیان كرد. جێگای بیرهێنانەوەیە کە رۆژی ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر بە بڕیاری سەرۆکی دادسەرای شاری مەهاباد، حسێن شێخ ئاغایی سەرنووسەری ماڵپەڕی روانگە لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی رژیمه‌وه دەستبەسەر کرا و هاوکات ماڵپەڕەکەش بە حوکمی دادگا داخرا.