درێژه‌ی له‌ زیندان راگرتنی نووسه‌رێك له‌ زیندانی ئێوین

712t
به‌ پێی راپۆرته‌كان، “موسته‌فا عه‌زیزی” نووسه‌ر و ئاماده‌كاری به‌ناوبانگی ته‌له‌فزیۆن، هه‌روا له‌ زیندانی ئێوین به‌ند كراوه‌.ناوبراو رێكه‌وتی ١٢ی رێبه‌ندانی ساڵی ٩٣ به‌ تۆمه‌تی “سوكایه‌تی به‌ خومه‌ینی و خامنه‌یی، ته‌بلیغ له‌دژی نیزام و كۆبوونه‌وه‌ و هه‌وڵی نهێنی له‌دژی ئه‌منیه‌تی وڵات”، ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی زیندانی ئێوین كرا. شایانی باسه‌ ناوبراو دانیشتووی وڵاتی كانه‌دایه‌ و بۆ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ ئێران سه‌فه‌ری كردبوو كه‌ یه‌كمانگ دوای گه‌ڕانه‌وه‌، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →