درێژه‌ی مانگرتنه‌ كرێكارییه‌كانی سه‌نایه‌عی ده‌ریایی ئیران سه‌درا

668
رۆژی جومعه‌ ١٣ی مانگی خه‌رمانان، مانگرتنی كرێكارانی به‌شی په‌یمانكاری شیركه‌تی سه‌نایعی ده‌ریایی “ئیران سه‌درا” له‌ ئۆستانی بوشێهر بۆ حه‌وته‌مین رۆژی به‌رده‌وام مانیان گرت.ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ زیاتر له‌ ٧٠٠ كه‌س ده‌بن، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی ٣ مانگ حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایاكانیان له‌ رۆژی شه‌ممه‌ ٧ی مانگی خه‌رمانانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ وازیان له ‌كاره‌كانیان هێناوه‌. شایانی باسه،‌ كرێكارانی شیركه‌تی سه‌نایعی ده‌ریایی سه‌درا كه‌ خه‌ریكی دروستكردنی سه‌كۆی بنه‌بڕكردنی گازی فازه‌كانی ١٣ ،٢٢، ٢٤ی پارسی جنوبین رایانگه‌یاندووه‌: تا كاتی پێدانی به‌ته‌واوه‌تی مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، درێژه به‌‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان ده‌ده‌ن.