درێژه‌ی مانگرتنه‌ كرێكارییه‌كانی سه‌نایه‌عی ده‌ریایی سه‌درا

659
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١١ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی به‌شی په‌یمانكاری شیركه‌تی سه‌نایه‌عی ده‌ریایی “ئیران سه‌درا” له‌ ئۆستانی بوشێهر، بۆ سێهه‌مین رۆژی به‌رده‌وام مانیان گرت.ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ زیاتر له‌ ٧٠٠ كه‌س ده‌بن، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی ٣ مانگ حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایای موزدیان له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه‌‌ ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌ كرێكارانی شیركه‌تی سه‌نایه‌عی ده‌ریایی ئیران سه‌درا كه‌ له‌ حاڵی دروست كردنی سه‌كۆی ئێستخراجی گازی فازه‌كانی ١٣، ٢٢ و ٢٤ی پارسی جنوبین، رایانگه‌یاندووه‌: تا كاتێك حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان به‌ته‌واوه‌تی په‌رداخت نه‌كرێت، درێژه‌ به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ده‌ده‌ن.