درێژه‌ی مانگرتنی بێ سنووری كرێكارانی گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی فه‌رانسه‌

500t

به‌ وته‌ی به‌رپرسانی یه‌كیه‌تی كرێكاری له‌ فه‌رانسه‌، پاش بێ ئاكام مانه‌وه‌ی وتووێژه‌كان، مانگرتنی كرێكارانی گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ له‌خواره‌وه‌ بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان تا كاتێكی نادیار درێژه‌ی هه‌یه‌.كرێكارانی به‌شی گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌، خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی پێنج له‌سه‌دی حه‌قده‌سته‌كانیانن، ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی گه‌یاندن و گواستنه‌وه ته‌نیا ئاماده‌ی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی دوو له‌سه‌دی حه‌قده‌ستی كرێكارانن. كرێكارانی فه‌رانسه‌ هه‌روه‌ها داواكاری مانگانه ١٠٠ یۆرو و ١٠ یۆرۆ ئیزافه‌كاری له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ر سه‌عات كارین.