درێژه‌ی مانگرتنی بەکۆمەڵی کەمپه‌ینی هاواری کانی بڵ

939
لە درێژەی کاروچالاکی ژینگەپاریزانی کوردستان بۆ رزگارکردنی “کانی بڵ” لە وشکبوون، کەمپینی “هاواری کانی بڵ” لە ماوه‌ی رۆژانی رابروودا چالاکتر بووە و تا ئێستا ٩ چالاکی مەدەنی‌ و ژینگەپارێز مانیان گرتووه‌.
دوای ئەوەی زیاتر لە سێ هەزار کەس لە چالاکانی مەدەنی، ژینگەپارێز، سیاسی، زانستی و فەرهەنگیی کوردستان بە نووسینی نامەیەک ناڕەزایەتیی خۆیان سەبارەت بە نوقم‌بوونی کانی بڵ بەهۆی بەنداوی داریان بە نوێنەرانی مەجلیس‌ و سەرۆك کۆماری رژیم راگەیاند و داواکەیان پشتگوێ خرا، ئەو کەمپەینە چالاکی‌یەکانی خۆی بە مەبەستی پێشگیری لە وشکبوونی کانی بڵ پەرە پێدا. بەپێی دوایین زانیاری‌یەکان تا ئێستا ٩ کەس لە چالاکانی مەدەنی‌ و ژینگەپارێز مانیان لە خواردن گرتووە و بەم جەشنە ناڕەزایی خۆیان بەو کارەساتە ژینگەییە راگەیەندووە.