به پێی راپۆرته‌كان، بارودۆخی جه‌سته‌یی زیندانییه‌كی سیاسی مانگرتوو، به‌ناوی “كه‌ریم مووسازاده” له زیندانی به‌نده‌رعه‌باس، زۆر خراپ و ناله‌بار راگه‌یه‌ندراوه. به پێی ئه‌م راپۆرته، ناوبراو كه نەخۆشیی ئاسمی هه‌یه، ماوه‌ی ٢٠ رۆژه مانی له خواردن گرتووه و رۆژی چوارشەممەی ئه‌م هه‌فته‌یه، ره‌وانه‌ی بێهداریی زیندانی به‌نده‌رعه‌باس كرا. جێگای ئاماژه‌یه، ئه‌م زیندانییه سیاسییه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی حوكمه‌كه‌ی، تا ئێستا له‌و زیندانه راگیراوه و هیچ هه‌وڵێك له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی پێوندیدارهوه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی نه‌خۆشییه‌كه‌ی نه‌دراوه.