درێژه‌ی مانگرتنی سه‌راسه‌ری كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی خه‌رمانان، مانگرتنی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت و گاز له‌ هه‌شتاد و پێنجه‌مین ڕۆژی خۆی دا درێژه‌درا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م مانگرتنانه‌ له‌ پاڵاوگه‌كان، سه‌نعه‌تی پیترۆشیمی، نیرووگاكان و به‌شه‌كانی دیكه‌ی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ ژێر ناوی كه‌مپه‌یتی ” ٢٠ – ١٠ ” ده‌ستی پێكرد، كرێكارانی مانگرتوو به‌هۆی كه‌مبوونی حقووق، نابه‌رابه‌ری له‌ دامه‌زراندن، پشووی كاری و شیفتی كاری ده‌ستیان دایه‌ مانگرتنشایانی باسه‌ به‌رپرسانی ڕژێم و شیركه‌ته‌كان له‌ ڕه‌وتی مانگرتنی كرێكارانی پرۆژه‌یی نه‌وت به‌ پێدانی به‌ڵێنی زۆر كردنی حقووقی كرێكاران هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دا كه‌ كۆتایی به‌ مانگرتنه‌كه‌ بهێننبه‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی جیددی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ و گرفتی ئه‌و كرێكارانه‌ نه‌گیراوه‌ته‌ به‌ر.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *