رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری كرێكاری له هه‌رێمی كوردستانی عێراق له ناڕه‌زایه‌تی به بارودۆخی خراپی به‌ڕێچوون و حه‌قده‌ستی دواخراو، بۆ دووهه‌مین رۆژی به‌رده‌وام درێژه‌ی كێشا.
هه‌روا كه له رۆژانی رابردووش‌دا پێمان راگه‌یاندن، موعه‌لیمان، كرێكاران و كارمه‌ندانی به‌شی ده‌وڵه‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و باقی ئیداره‌كان، له ژماره‌یه‌ك له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌وانه “هه‌ولێر، سلێمانییه، حه‌ڵه‌بچه، راپه‌ڕین و سه‌ید سادق” له كرده‌وه‌یه‌كی یه‌كگرتووانه و سه‌رتاسه‌ریدا مانیان گرت. ژماره‌یه‌كی زۆر له مانگرتووان به هه‌ڵگرتنی پلاكاردی ناڕه‌زایه‌تی له شه‌قامه‌كانی ئه‌م شارانه رێپێوانیان وه‌ڕێخست و رایانگه‌یاند: تا كاتی ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به ویست و داواكارییه‌كانیان، واز له كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی ناهێنن.