درێژه‌ی مانگرتنی فرۆكه‌وانانی لۆفت هانزا

529t
رۆژی شه‌ممه‌ ١ی مانگی خاكه‌لێوه‌، گروپێك له‌ فرۆكه‌وانانی شیركه‌تی فرۆكه‌وانی “لۆفت هانزا”ی ئاڵمان بۆ چواره‌مین جاری به‌رده‌وام درێژه‌یان به‌ مانگرتنه‌كه‌یان دا.مودیرانی لۆفت هانزا رایانگه‌یاند، دوابه‌دوای مانگرتنی فرۆكه‌وانان له‌ ١٦٠ به‌رنامه‌ی په‌روازی رێگای دوور ٧٤ په‌رواز هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه‌ كه‌ به‌ مانای تێكچوونی په‌روازی نزیكه‌ی ٢٠ هه‌زار موسافێره‌. فرۆكه‌وانانی مانگرتوو به‌ به‌رنامه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی شیركه‌تی لۆفت هانزا كه‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی حه‌قده‌ستی ئه‌وانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌، ناڕازیین.