درێژه‌ی مانگرتنی كاركۆنانی به‌نده‌ری كاله‌ی فه‌رانسه‌

23
دوابه‌دوای مانگرتنی كاركۆنانی به‌نده‌ری كاله‌ و هه‌وڵی په‌ناخوازانی ئه‌م به‌نده‌ره‌ بۆ ئه‌و به‌ری كاناڵی مانێش له‌گه‌ڵ ئینگلیس، ده‌وڵه‌تی بریتانیا رێوشوێنی توندی ئه‌منیه‌تی گرتۆته‌ به‌ر.به‌راورد ده‌كرێت كه‌ نزیكه‌ی ٣ هه‌زار په‌ناخواز له‌ به‌نده‌ری كاله‌ی فه‌رانسه‌ به‌ هیوای گه‌یشتن به‌ بریتانیا و وه‌رگرتنی ئێقامه‌ له‌م وڵاته‌، چاوه‌ڕێی ده‌رفه‌تێكی گونجاون كه‌ خۆیان بگه‌نه‌ ئه‌و وڵاته‌. له‌م پێوه‌نده‌دا سه‌رۆك وه‌زیری بریتانیا ئه‌م بارودۆخه‌ی ته‌حه‌مول ناپه‌زیر وه‌سف كرد. شایانی باسه‌ مانگرتنی به‌شی گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ له‌ به‌نده‌ری كاله‌ی فه‌رانسه‌ و ترافیكی قورسی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌م مانگرتنه‌، ده‌رفه‌تێكی پێكهێناوه‌ تا په‌ناخوازان له‌ رۆژی رووناك دا خۆیان بگه‌یننه‌ كامیون و ئۆتۆمبیل گه‌لێك كه‌ به‌ره‌و بریتانیا ده‌ڕۆن.