درێژه‌ی مانگرتنی كاركۆنانی مێترۆ له‌ له‌نده‌ن

206
به‌ پێی راپۆرتی “یۆرۆنیوز”، كرێكاران و كارمه‌ندانی مێترۆی له‌نده‌ن كه‌ له‌ چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردۆوه‌ مانیان گرتبوو، ئێستاش هه‌روا له‌ مانگرتندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. مانگرتنی كرێكاران و كارمه‌ندانی مێترۆی له‌نده‌ن كه‌ چووه‌ نێو نۆهه‌مین رۆژی به‌رده‌وامی خۆیه‌وه‌، له‌ كاردانه‌وه‌ به‌ شیفتی كاریی شه‌و و هه‌روه‌ها داواكاری بۆ زیاد كردنی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان، تا كۆتایی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی گه‌لاوێژ درێژه‌ی ده‌بێت. ئه‌م مانگرتنه‌، هاتووچۆی له‌م شاره‌ په‌كخستووه‌ و مۆسافیران ناچارن له‌ ئۆتۆبوس كه‌ڵك وه‌ربگرن. به‌رپرسانی مێترۆ له‌ ژێر گوشاری مانگرتووان رایانگه‌یاندووه‌: شیفتی كاریی شه‌و بۆ كرێكاران و كارمه‌ندانی مێترۆی له‌نده‌ن بڕیاره‌ له‌ رۆژی ١٢ی مانگی سپتامبر به‌كرده‌وه‌ ده‌ربێت.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →