درێژه‌ی مانگرتنی كارناسانی و كارگێڕانی سه‌ندووقی بیمه‌ی كشتوكاڵ

471q
به‌پێی راپۆرته‌كان، رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كارناسان و كارگێڕانی سندووقی بیمه‌ی كشتوكاڵ بۆ دووهه‌مین رۆژی به‌رده‌وام له‌ به‌ر مه‌جلیسی رژیم كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ریخست.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ژماره‌یه‌ك له‌ كارناسان و كارگێڕانی سندووقی بیمه‌ی كشتوكاڵ له ‌ماوه‌ی رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا وێرای‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌ر مه‌جلیسی رژیم، خوازیای یه‌كلاكرانه‌وه‌ی وه‌زعیه‌تی دامه‌زراندن و بیمه‌كه‌یان بوون. شایانی باسه‌ ناڕازییان له‌ ئۆستانه‌كانی تاران، ئیسفه‌هان، فارس، خوزستان، ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، كوردستان، مازه‌نده‌ران، خوراسانی ره‌زه‌وی، ئیلام، خوراسانی شۆمالی، ئه‌رده‌بیل و خوراسانی جنوبی بوون.