درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی ئێران برێك

567y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی شه‌ممه‌ ١٦ی مانگی جۆزه‌ردان، مانگرتنی كرێكارانی “ئێران برێك” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، چووه‌ نیو ١٩هه‌مین رۆژی به‌رده‌وامی خۆیه‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، نزیكه‌ی ١٢٠ كرێكاری كارخانه‌ی “نه‌ساجی ئێران برێك”ی ره‌شت له‌ رێكه‌وتی ٢٧ی مانگی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی ٩ مانگ حه‌قده‌ستی‌ دواخراو و مافی بیمه، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌ و هه‌موو رۆژێك له‌م كارخانه‌یه‌، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی وه‌ڕێده‌خه‌ن.