درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌

50
ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان باس له‌ درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌ ده‌كه‌ن.
كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی كشت و سه‌نعه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌ له‌ ئوستانی خوزستان له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌وه‌‌ ده‌ستیان داوه‌ته‌‌ مانگرتن و له‌ به‌رامبه‌ر بینای ئیداریی ئه‌م دامه‌زراوه‌ی كۆبوونه‌ته‌وه‌. كارفه‌رمای ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌ كه‌ زۆر له‌ یه‌كگرتوویی و هاوپشتی كرێكاران ده‌ترسێت، ده‌ستی كردووه‌ به‌ دوو به‌ره‌كی نانه‌وه‌ و حقوقی به‌شێك له ‌كرێكارانی به‌شی سه‌نعه‌ت و كشاوه‌رزی داوه‌ كه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووشدا به‌شدار بوون. هاوكات حقوقی به‌شێكی دیكه‌ی كرێكاران و زیاد له‌ هه‌زار كرێكاری رۆژ موزدی نه‌داوه‌. له‌ مانگی پووشپه‌ڕه‌وه‌ هه‌تا ئێستا، حقوقی كارمه‌ندانی به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌ نه‌دراوه‌. هه‌ر ئێستا ده‌وری ٤ هه‌زار كرێكار له‌ به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كانی شیركه‌تی كشت و سه‌نعه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌ به‌ شێوه‌ی ره‌سمیی، په‌یمانی، قه‌راردادیی و كاتیی خه‌ریكی كارن.