رۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی ره‌شه‌ممه، مانگرتنی كرێكارانی “زمستان یۆرت” له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی ٤ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو، چووه نێو دووهه‌مین رۆژی به‌رده‌وامی خۆیه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه ١٢ی مانگی رشهممه، كرێكارانی مه‌عده‌نی زمستان یۆرت، ژماره‌یه‌ك له هه‌ر دوو گروپی شومالی غه‌رب و شومالی شه‌رقی ئه‌م مه‌عده‌نه به‌شدار بوون، به‌ڵام له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی سه‌رجه‌م ٧٠٠ كرێكاری به‌شی شومالی غه‌ربی ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه. كرێكارانی مه‌عده‌نی زمستان یۆرت ماوه‌ی چوار مانگ و نیوه كه حه‌قده‌ست و مه‌زایایان پێنه‌دراوه، به‌م هۆیه‌وه له رۆژی سێشه‌ممه ١٢ی مانگی رشهممهوه، ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و له به‌رامبه‌ر ساختمانی ئیداری ئه‌م مه‌عده‌نه كۆبوونه‌وه. دابه‌زینی حه‌قده‌ست و جۆری قه‌راردادی كار و كێشه و گرفتگه‌لێكی دیكه وه‌كوو به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هێنانی ریز به‌ندی پیشه‌كان و نه‌درانی ئیزافه كاریی له زومره‌ی هۆكاره‌كانی دیكه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانه.