درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی سه‌دی ته‌نگ سۆرخی یاسوج

322q
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، مانگرتنی كرێكارانی سه‌دی “ته‌نگ سۆرخ”ی یاسوج له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، چووه‌ نێو هه‌ڤده‌همین رۆژی خۆیه‌وه‌.
زیاتر له‌ ٨٠ كرێكاری سه‌دی ته‌نگ سۆرخی یاسوج له‌ ١١ مانگ له‌وه‌پێشه‌وه‌ تا ئێستا حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه‌. ئه‌م كرێكارانه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی مه‌زایا ره‌واكانیان له‌ رێكه‌وتی ٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه‌ مانیان گرتووه‌ و له‌ ماوه‌ی رۆژانی مانگرتن، چه‌ندین جار له‌ به‌رده‌م ئۆستانداری كۆهگیلویه‌ و بویرئه‌حمه‌د كۆبووه‌یان وه‌ڕێخستووه‌‌. كرێكاران پێداگریان كردووه‌، تا كاتێك مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كرێت، درێژه‌ به‌ مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌ده‌ن.