درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی سه‌نایعی فلێزی ئێران

95q
به‌ پێی راپۆرتی یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی ره‌زبه‌ر، سه‌دان كرێكاری ئیخراجی شیركه‌تی “سه‌نایعی فلێزی ئێران” له‌ تاران بۆ سێهه‌مین رۆژی به‌رده‌وام له‌ به‌رده‌م ئه‌م كارخانه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌.
دوابه‌دوای درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران، به‌ڕێوه‌به‌ری كارخانه‌كه‌ جارێكی تر له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كرێكاران دانیشتنێكی پێكهێنا. خاوه‌نكار رایگه‌یاند كه‌ چیتر سه‌نایعی فلێزی هیچ هێزێكی كاری ره‌سمی قبوڵ ناكات و هه‌روا له‌سه‌ر خانه‌نشین كردنی كرێكاران به‌ پێشینه‌ی بیست ساڵ كار یان بازخه‌رید كردنی ئه‌وان پێداگری ده‌كات و یان بۆ ته‌كمیل كردنی پێشینه‌ی كارییان ده‌بێ وه‌ك كرێكاری قه‌راردادی كار بكه‌ن. له‌و روانگه‌وه‌ كه‌ كرێكارانی ره‌سمی سه‌نایعی فلێزی ده‌رگای كارخانه‌كه‌ به‌سه‌ریاندا داخراوه‌، متمانه‌یه‌كیان به‌ مودیریه‌تی كارخانه‌ نییه‌ و به‌م پێیه‌ خوازیاری كه‌تبی كردنی هه‌ر چه‌شنه‌ رێكه‌وتنێك له‌ فه‌رمانداری ئۆستانی تارانن.