به پێی راپۆرته‌كان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی یه‌كگرتووانه‌ی ٥٠٠ كرێكاری په‌یمانكاری فازه‌كانی ٢١ و ٢٢ی ناوچه‌ی تایبه‌تی عه‌سه‌لویه بۆ حهوتهمین رۆژی به‌رده‌وام درێژه‌ی كێشا.
ئه‌م كرێكارانه له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی چوار مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان، له رێكه‌وتی ٢٨ی مانگی ره‌زبه‌ره‌وه مانیان گرتووه. ده‌وترێت داوێنی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه‌ی كرێكاران كێشراوهته هه‌ندێك له فازه‌كانی دیكه‌ش. به وته‌ی كرێكاران، وه‌زاره‌تی نه‌وتی رژیم خاوه‌نكاری سه‌ره‌كی پڕۆژه‌كانی فازه‌كانی ٢١ و ٢٢، له په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی كرێكاران خۆده‌بوێرێت.