به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی ئیلنا، رۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، مانگرتنی كرێكارانی په‌یمانی فازی ١٣ی عه‌سه‌لویه چووه نێو ده‌هه‌مین رۆژی خۆیه‌وه.
به پێی ئه‌م راپۆرته، نزیكه‌ی ٢٠٠ كرێكاری په‌یمانكاری فازی ١٣ی پاریسی جنوبی له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، له رێكه‌وتی ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر نه‌چوونه‌وه بۆسه‌ر كاره‌كانیان. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، سه‌ردانی به‌رده‌وامی ئه‌وان بۆ فه‌رمانداری و ئۆستانداری رژیم له شاری بوشێهر بێ ئاكام بووه و سه‌ره‌ڕای وه‌عده و به‌ڵێنی به‌پرسان، مه‌زایای ئه‌م كرێكارانه په‌رداخت نه‌كراوه.