راپۆرته بڵاوكراوه‌كان باس له درێژه‌ی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی په‌یمانی فازی ٢٠ و ٢١ی مه‌نته‌قه‌ی تایبه‌تی عه‌سه‌لویه ده‌كه‌ن.
كرێكارانی فازی ٢٠ و ٢١ی عه‌سه‌لویه مانگرتنه‌كه‌یان ماوه‌ی چه‌ندین هه‌فته‌یه درێژه‌ی هه‌یه. رۆژی جومعه ٤ی مانگی به‌فرانبار گه‌مارۆی ده‌روازه‌كانی فازهكانیان داوه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان په‌ره‌پێ داوه. كرێكارانی نارازی رایانگه‌یاندووه كه هه‌تا كاتی درانی هه‌قده‌ستیان درێژه به مانگرتن ده‌ده‌ن.شایانی باسه كرێكارانی مانگرتوو به شوێن واده و به‌ڵێنه‌كانی كارفه‌رما، به شێوه‌ی كاتی كۆتاییان له مانگرتن هێنابوو، به‌ڵام له‌به‌ر جێبه‌جێنه‌كرانی واده‌كان، رۆژی شه‌ممه ٢١ سه‌رماوه‌ز بۆ جارێكی دیكه مانیان گرته‌وه. كارفه‌رما و مۆدیریهت به مه‌به‌ستی تێكشاندنی مانگرتنی كرێكاران، به‌شێك له كرێكارانیان بۆ مه‌ره‌خه‌سی ئیجباریی ناردووه. كرێكارانی ناڕازی به گۆینهدانه هه‌ره‌شه و گوڕه‌شه‌كانی كارفه‌رما، هه‌موو رۆژێ ده‌چنه شوێنی كار و له سه‌ر مانگرتنه‌كه‌یان پێداگریی ده‌كه‌ن.