دوابه‌دوای بێ ئاكام مانه‌وه‌ی جه‌له‌سه‌ی شورای ته‌ئمینی رژیم له شاری دوورود، مانگرتنی یهكگرتوووانهی زیاتر له ١٠٠ كه‌س له كرێكارانی كارخانه‌ی “فولاد و چۆدهنی دوورود” چووه نێو نۆهه‌مین رۆژی خۆیه‌وه.دوابه‌دوای درێژه‌ی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران و فولادی دوورود ، شه‌وی شه‌ممه شورای ته‌ئمینی رژیم بۆ تاوتوێ كردنی كێشه و گرفتی ئه‌م كرێكارانه، دانیشتنێكی پێكهێناوه. بێجگه له ئه‌ندامانی شورای ته‌ئمین و به‌ڕێوبه‌ری كارخانه، یه‌كێك له كرێكارانیش به نوێنه‌رایه‌تی له باقی هاوكاره‌كانیان له‌م جه‌له‌سه‌یه به‌شداری كرد. كرێكاران رایده‌گه‌یه‌نن به هۆی ئه‌وه‌یكه جه‌له‌سه‌ی شورای ته‌ئمین نه‌یتوانی له پێناو په‌رداخت كردنی ٣ مانگ و نیو حه‌قده‌ستی دواخراویان بڕیارێكی روون بدات، مانگرتنی كرێكارانیش هه‌روا درێژه‌ی ده‌بێت.