درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی فولاد و چۆده‌نی دۆروود

980
رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی ره‌زبه‌ر، له‌ نۆزده‌هه‌مین رۆژی مانگرتنی یه‌كگرتووانه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی فولاد و چۆده‌نی دۆروود، كرێكارانی ناڕازی له‌ به‌رده‌م ساختمانی فه‌رمانداری رژیم كۆبوونه‌وه‌.
كرێكارانی ناڕازی به‌ له‌به‌ر كردنی جل و به‌رگی كار، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌‌ به‌شداریان كرد و جارێكی دیكه‌ خوازیاری په‌رداخت كردنی ماف و مه‌زایاكانیان بوون. ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ به‌ وه‌عده‌ و به‌ڵێنی فه‌رمانداری رژیم سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ و گرفتی كرێكاران، دوای چه‌ند سه‌عات كۆتایی پێهات. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كرێكارانی فولاد و چۆده‌نی دۆروود له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی چوار مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو و مافی بیمه‌كانیان، له‌ رێكه‌وتی ٢٨ی مانگی خه‌رمانانه‌وه‌ مانیان گرتووه‌.