به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، رۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی گوڵان، مانگرتنی كرێكارانی قه‌تاری شه‌هری “ئه‌هواز”، چووه نێو نۆهه‌مین رۆژی به‌رده‌وامی خۆیه‌وه.به پێی ئه‌م راپۆرته، زیاتر له ٦٠٠ كرێكاری سه‌ربه شیركه‌تی “كه‌یسوون”، په‌یمانكاری پرۆژه‌ی قه‌تاری شه‌هری ئه‌هواز له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی ٤ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان له ٦ی مانگی گوڵانه‌وه ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه. شایانی باسه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه ٩ رۆژ له مانگرتنی كرێكاران و داخرانی كارگاكانی قه‌تاری شه‌هری تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام تائێستا بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه و گرفتی ئه‌م كرێكارانه هیچ كارێك ئه‌نجام نه‌دراوه.