به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، رۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی گوڵان، مانگرتنی كرێكارانی قه‌تاری شه‌هریی “ئه‌هواز”، چووه نێو ١١هه‌مین رۆژی به‌رده‌وامی خۆیه‌وه.به پێی ئه‌م راپۆرته، زیاتر له ٦٠٠ كرێكار له‌ژێر چاودێری شیركه‌تی “كه‌یسوون” په‌یمانكاری پرۆژه‌ی قه‌تاری شه‌هریی ئه‌هواز، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی ٤ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان له رێكه‌وتی ٦ی مانگی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه. شایانی باسه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه ١١ رۆژ به‌سه‌ر مانگرتنی كرێكاران و داخرانی كارگاكانی قه‌تاری شه‌هریی تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام تا ئێستا بۆ چاكسازی كێشه و گرفتی ئه‌م كرێكارانه هیچ كارێك ئه‌نجام نه‌دراوه.