درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی قه‌تاری شه‌هری ئه‌هواز

397y
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی گوڵان، ناڕه‌زایه‌تی نزیكه‌ی ٦٠٠ كرێكاری په‌یمانی پرۆژه‌ی قه‌تاری شه‌هری ئه‌هواز چووه‌ نێو بیست و دووهه‌مین رۆژی به‌رده‌وامی خۆیه‌وه‌.هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی كرێكارانی قه‌تاری شه‌هری، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی واحێدی حه‌فاری و ماشین ئاڵات كه‌ له‌ هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ خاوه‌نكار له‌ چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌وان بۆ نێو كارگاكه‌ پێشیگرتبوو، له‌ به‌رامبه‌ر درگای وروودی كارگای ناوه‌ندی كۆبوونه‌وه‌. كرێكارانی ناڕازی كه‌ له‌ به‌شه‌كانی ترانسفۆر، ته‌عمیرات، عه‌مه‌لیاتی خاكی و ئیجرا كار ده‌كه‌ن، خوازیاری په‌رداخت كردنی ٤ مانگ حه‌قده‌ستی دواخرا و دابین كردنی ئه‌منیه‌تی شوغڵیان پاش كۆتایی هاتنی مانگرتنه‌كه‌یانن.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →