به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی ئیلنا، نزیكه‌ی ٤٥٠ كرێكاری قه‌راردادی قه‌تاری شه‌هری ئه‌هواز له رێكه‌وتی ١٠ی مانگی ره‌زبه‌ره‌وه له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، مانیان گرتووه.
كرێكارانی ناڕازی رایانگه‌یاند: “ئه‌گه‌ر خاوه‌نكار حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانمان په‌رداخت نه‌كات، به حیساب كردنی حه‌قده‌ستی مانگی ره‌زبه‌ر رێژه‌ی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانمان ده‌گاته ٨ مانگ كه خاوه‌نكار به بیانووی كه‌مبوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی له‌م ماوه‌یه‌دا به شێوه‌ی عه‌له‌لحیساب هه‌ر مانگه به هه‌ركام له ئێمه بڕه پووڵێك نزیك به ٢٠٠ تا ٣٠٠ هه‌زار تمه‌نی په‌رداخت كردووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، خاوه‌نكار له سێ مانگ له‌وه‌پێشه‌وه كرێكارانی به بێ په‌رداخت كردنی حقوق، هه‌ر ١٥ رۆژ جارێك بۆ مه‌ره‌خه‌سی ئیجباری ده‌نێرێت. شایانی باسه ئه‌م كرێكارانه له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌مته‌رخه‌می خاوه‌نكاری شیركه‌تی په‌یمانكاری كه‌یسوون له‌به‌رامبه‌ر داواكارییه‌كانیان بۆ چه‌نده‌مین جار له ماوه‌ی یه‌كساڵی رابردوودا ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه.