رۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی مانگی ره‌زبه‌ر، نزیكه‌ی ٥٠٠ كرێكاری قه‌تاری شه‌هری ئه‌هواز به مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی مه‌زایاكانیان، بۆ ١٧هه‌مین رۆژی به‌رده‌وام به شێوه‌ی یه‌كگرتووانه مانیان گرت.
كرێكارانی قه‌تاری شه‌هری ئه‌هواز له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی ٨ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان، له رێكه‌وتی ١٠ی مانگی ره‌زبه‌ره‌وه مانیان گرتووه. كرێكاران پێداگریان كردووه كه چیتر فریوی به‌ڵێنی بێ ناوه‌رۆك ناخۆن و تا كاتی په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان درێژه به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌ده‌ن. شایانی باسه ئه‌مه سێهه‌مین جار له ماوه‌ی ئه‌مساڵه كه كرێكارانی قه‌تاری شه‌هری ئه‌هواز له كاردانه‌وه به كه‌مته‌رخه‌می خاوه‌نكار له به‌رامبه‌ر داواكارییه‌كانیان، مان ده‌گرن.