راپۆرته‌كان باس له درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی قه‌تار شه‌هری ئه‌هواز به مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی مه‌زایاكانیان ده‌كه‌ن.
سه‌دان كرێكاری قه‌تار شه‌هری ئه‌هواز له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی زیاتر له ٧ مانگی حه‌قده‌سته‌كانیان، له رێكه‌وتی ١٠ی مانگی ره‌زبه‌ره‌وه مانیان گرتووه. كرێكاران رایانگه‌یاندووه: كه تا كاتێك مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كرێت واز له مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ناهێنن. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا به‌ڕێوبه‌ری گه‌ڵاڵه‌ی قه‌تاری شه‌هری ئه‌هواز له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئێرنا” رایگه‌یاندووه: له ئێستادا درێژه‌ی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه به هۆی مانگرتنی كرێكارانه‌وه راگیراوه.