درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی قه‌تاری شه‌هری ئه‌هواز

240y
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٩ی مانگی گوڵان، كرێكارانی قه‌تاری شه‌هری “ئه‌هواز” بۆ چوارده‌هه‌مێن رۆژی به‌رده‌وام مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ زیاتر له‌ ١٥٠ كرێكاری په‌یمانی قه‌تاری شه‌هری ئه‌هواز له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی ٥ مانگ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، كار له‌ به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م پروژه‌ عومرانیه‌یان راگرت.