درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی مه‌سجد سوله‌یمان

124
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، رۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، مانگرتنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی “مه‌سجد سوله‌یمان”، چووه‌ نێو ٧مین رۆژی به‌رده‌وامی خۆیه‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی مه‌سجد سوله‌یمان، له‌ رۆژی شه‌ممه‌ ٦ی مانگی پووشپه‌ڕه‌وه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخران له‌ په‌رداختی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان و به‌ كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی شوغڵه‌كان، مانیان گرتووه‌‌. شایانی باسه‌، له‌ كارخانه‌ی سیمانی مه‌سجد سوله‌یمان، زیاتر له‌ ٥٠٠ كرێكاری ره‌سمی، قه‌راردادی و رۆژمۆزد كار ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ماوه‌ی ٣ مانگ له‌وه‌پێشه‌وه‌، حه‌قده‌ستی كرێكارانی قه‌راردادی و رۆژ مۆزد دواخراوه‌ و حه‌قده‌ستی كرێكارانی ره‌سمی ئه‌م كارخانه‌یه‌ش، ماوه‌ی ١٠ تا ٢٠ رۆژ‌ ‌ به‌ ته‌ئخیره‌وه‌ په‌رداخت ده‌بێت.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →