درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی ئیران به‌ره‌ك

125
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی “ئیران به‌ره‌ك”، چووه‌ نێو ٤٥مین رۆژی به‌رده‌وامی خۆیوه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ١٢٠ كرێكاری كارخانه‌ی “ئیران به‌ره‌ك”ی ره‌شت له‌ ٤٥ رۆژی رابردۆوه‌،‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی ٨ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پێشه‌یی، چالاكیان له‌ به‌شه‌كانی ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنانه‌ راگرتووه‌. به‌ وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكاری ئه‌م كارخانه‌یه‌، له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی له‌وه‌پێشه‌وه‌ به‌ رۆشنكردنی ده‌زگاكانی هێڵی به‌رهه‌مهێنان هه‌وڵ ده‌دات تا به‌ ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران، كۆتایی بێنێت.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →