درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی كارون

135
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی پۆشپه‌ڕ، كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی كارون له‌ شاری مه‌سجێد سوله‌یمان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، بۆ ٨مین رۆژ، مانیان گرت.
زیاتر له‌ ٥٠٠ كرێكاری ره‌سمی، قه‌راردادی و رۆژموزد له‌م كارخانه‌یه‌دا كار ده‌كه‌ن كه‌ زیاتر له‌ سێ مانگه‌ حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایای كرێكارانی قه‌راردادی و رۆژموزدی، له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ پێیان نه‌دراوه‌. شایانی باسه،‌ كرێكارانی سیمانی كارون له‌ رۆژی شه‌ممه‌ ٦ی مانگی پۆشپه‌ڕه‌وه‌ ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ته‌وه‌ و هه‌ر رۆژه‌ له‌م كارخانه‌یه‌ كۆده‌بنه‌وه‌. كرێكاران رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر چی رۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی مانگی پۆشپه‌ڕ دوو كه‌س له‌ ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ت مودیره‌ی كارخانه،‌ بۆ وتووێژ له‌م كارخانه‌یه‌ حازر بوون، به‌ڵام له‌ پێناو به‌دواداچوونی داخوازییه‌كانیان، تا ئێستا وڵامێكی روونیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →