درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی واگۆن پارس

227q
راپۆرته‌كان باس له‌ درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی “واگۆن پارس” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان ده‌كه‌ن.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، كرێكارانی كارخانه‌ی واگۆن پارس له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی چوار مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان له‌ رێكه‌وتی ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵه‌وه‌ ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌ به‌ بڕیاری خاوه‌نكار ١١ كرێكار له‌ ده‌ره‌وه‌ی كارخانه‌ بیلاته‌كلیف ماونه‌ته‌وه‌. به‌ پێی وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكار له‌ رێگای ئه‌ندامانی شورای ئیسلامی كارخانه‌كه‌ داوایان لێكردوون تا به‌ دانی به‌ڵێنی ده‌رفه‌تی دوو مانگه‌، كۆتایی به‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بێنن، به‌ڵام كرێكاران بۆ كۆتایی هێنان به‌ مانگرتنه‌كه‌یان داوای ته‌زمین له‌ خاوه‌نكار ده‌كه‌ن