درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی كاشی كه‌ویری یه‌زد

273q
به‌ پێی راپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی كاشی “كه‌ویری یه‌زد” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی مه‌زایاكانیان، له‌ نیوه‌ی دووهه‌می مانگی ره‌زبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه‌ له‌ مانگرتندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
كرێكارانی كاشی كه‌ویری یه‌زد له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی سێ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراوی مانگه‌كانی گه‌لاوێژ، خه‌رمانان و ره‌زبه‌ری ئه‌مساڵ، مافی بیمه‌، مافی جه‌ژنانه‌ و پاداشی ساڵی ٩٣ و هه‌شت مانگ بۆنی كرێكاریی، مانیان گرت. ئه‌م كرێكارانه‌ به‌ راگه‌یاندنی ناڕه‌زایه‌تی له‌ به‌رامبه‌ر حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، جه‌ختیان كرده‌وه‌: “به‌ هۆی نه‌درانی چوار له‌سه‌د مافی بیمه‌ی پیشه‌ سه‌خت و زیانباره‌كانیان له‌ لایه‌ن خاوه‌نكار، ئیمكانی خانه‌نشینی و به‌رقه‌راری موسته‌مه‌ری بێكاری ئه‌م كرێكارانه‌ نییه‌.”