درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی ئیران به‌ره‌ك

584y
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”،رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی جۆزه‌ردان، ناڕه‌زایه‌تی نزیكه‌ی ١٢٠ كرێكاری كارخانه‌ی “ئیران به‌ره‌ك”ی ره‌شت، چووه‌ نیو ٢١مین رۆژی به‌رده‌وامی خۆیه‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی كرێكاران له‌ نێو ساڵۆنه‌كان، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكاران بۆ كۆنترۆڵی هاتۆچوو له‌ به‌رامبه‌ر ده‌رگای ورودیی كارخانه‌ی ئیران به‌ره‌ك كۆبوونه‌وه‌. شایانی باسه‌، ئه‌م كرێكارانه‌ خوازیاری په‌رداخت كردنی ٩ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراوی خۆیان و دابینكردنی ئه‌منیه‌تی شوغڵی پاش كۆتایی مانگرتنه‌كه‌یان بوون. كرێكاران رایانگه‌یاند: “خاوه‌نكار له‌ جێگای وڵامدانه‌وه‌ به‌ داخوازییه‌كان، هه‌ڕه‌شه‌ی ئیخراجیان لێده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات له‌ نێوان كرێكاران دووبه‌ره‌كێ دروست بكات.