درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی ئێران به‌ره‌ك

599y
رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارانی كارخانه‌ی “ئێران به‌ره‌ك” هاوكات له‌گه‌ڵ ٢٢هه‌مین رۆژی مانگرتنی خۆیان، له‌ به‌رامبه‌ر فروشگای “به‌ره‌ك گوڵسار”، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ ئاكامی ٢٢هه‌مین رۆژی ده‌ستپێكی مانگرتنی ١٢٠ كرێكار له‌ ده‌وروبه‌ری كارخانه‌ی ئێران به‌ره‌ك، له‌ كاردانه‌وه‌ به‌ كه‌مته‌رخه‌می خاوه‌نكار، له‌ په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراوه‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر فروشگای به‌ره‌ك هه‌ڵكه‌وتوو له‌ گه‌ڕه‌كی “گولسار”ی ره‌شت، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.