درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی ئیران به‌ره‌ك

604y
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی ئیلنا، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارانی كارخانه‌ی “ئیران به‌ره‌ك”، چووه‌ نێو بیست و چواره‌مین رۆژی خۆیه‌وه‌.له‌ بیست و چواره‌مین رۆژی ده‌ستپێكی مانگرتنی كرێكاران، فه‌رمانداری شارستانی ره‌شت بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ جه‌له‌سه‌ی شورای ته‌ئمینی ئه‌م شارستانه‌ به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی كێشه‌ و گرفتی كرێكارانی “ئیران به‌ره‌ك” پێك بێنێت. ئه‌م جه‌له‌سه‌یه‌ بڕیاره‌ به‌ به‌شداری فه‌رماندار و باقی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌ندامی شورای ته‌ئمینی شارستانی ره‌شت وێڕای مودیرعامڵی كارخاكه‌كه‌ و دوو كه‌س له‌ نوێنه‌رانی كرێكاران به‌ڕێوه‌بچێت. به‌ وته‌ی كرێكاران، كێشه‌ و گرفته‌كانی ئه‌وان ته‌نیا دواخرانی حقوق نییه‌، به‌ڵكوو كرێكاران ئه‌منیه‌تی شوغڵیشیان ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌. به‌ وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكار ١٧٠ كه‌س له‌ هاوكاره‌كانیانی له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا له‌ كارخانه‌كه‌ له‌سه‌كار ده‌ركردووه‌.