درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی ئێران به‌ره‌ك

677y
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی جۆزه‌ردان، مانگرتنی نزیكه‌ی ١٢٠ كرێكاری كارخانه‌ی “ئێران به‌ره‌ك”ی ره‌شت، چووه‌ نێو ٣١هه‌مین رۆژی به‌رده‌وامی خۆیه‌وه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ كه‌ له‌ رێكه‌وتی ٢٧ی مانگی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی ٩ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا و باقی كێشه‌ و گرفتی سنفی خۆیان ده‌ستیان له ‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ پێداگریان كرد: ” له‌ شێوه‌یه‌كدا كۆتایی به‌ مانگرتنه‌كه‌یان دێنن كه لانیكه‌م ٨ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان په‌رداخت بكرێت.”