درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی فارسیتی دوروود

19
رۆژی دووشه‌ممه‌ ١ی مانگی پۆشپه‌ڕ، كرێكارانی كارخانه‌ی “فارسیتی دوروود” له‌ لوڕستان بۆ حه‌وته‌مین رۆژی به‌رده‌وام، له‌ به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی كاری رژیم له‌ “تاران”، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.به‌ پێی راپۆرتی “سه‌ندیكای كرێكارانی فێلزكاری مكانیك”، كرێكاران به‌ هه‌ڵگرتنی پلاكارگه‌لێك، سه‌باره‌ت به‌ بیلاته‌كلیفی درێژ ماوه‌ی خۆیان، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربری. ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ هه‌ر كامه‌كیان پێشینه‌ی كارییان له‌ نێوان ١٤ تا ٢٠ ساڵه،‌ دوابه‌دوای داخرانی ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌، بێكار كران و له‌ حاڵی حازردا بیلاته‌كلیفن. شایانی باسه‌، له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردۆوه‌، نزیكه‌ی ١٧٠ كرێكار بێكار كراوی كارخانه‌ی “فارسیتی دوروود”، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بیلاته‌كلیفی و نه‌درانی مه‌زایا دواخراوه‌كانیان له‌ به‌رامبه‌ر وه‌زارتی كاری رژیم له‌ تاران، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخستووه‌.