به پێی راپۆرته‌كان، رۆژی دووشه‌ممه ٦ی مانگی ره‌زبه‌ر، مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی فولاد و چۆدهنی “دوورود” له ئۆستانی لورستان، چووه نێو ده‌هه‌مین رۆژی به‌رده‌وامی خۆیه‌وه.به پێی ئه‌م راپۆرته، كرێكارانی كارخانه‌ی فولاد و چۆدهنی دوورود له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی سێ مانگ حه‌قده‌ست، سێ ساڵ مافی بیمه، جه‌ژنانه و پاداش و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان مانیان گرتووه. به وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، ١٦ كه‌س له كرێكاران به بیانووی ته‌واو بوونی قه‌راردادی كاریی ئێخراج كران و تا ئێستا سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كانیان له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی پێوندیدارهوه وڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه.