درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی ٢ كارخانه‌ی گه‌وره‌ی خۆدرۆسازی توركیه، راگیرانی به‌ته‌واوه‌تی هێڵی به‌رهه‌مهێنانی لێكهوتهوه.مانگرتنی هه‌فته‌ی رابردوو، سه‌ره‌تا له كارخانه‌ی “رێنۆ ــــ داچیا” كه به ئیمتیازی فه‌رانسه له شاری “بورسا” له رۆژئاوای توركیه چالاكی ده‌كات، ده‌ستیپێكرد و به په‌یوه‌ست بوونی كرێكارانی كارخانه‌ی “توفاش ــــ فیات” كه به ئیمتیازی فیاتی ئیتالیا چالاكی ده‌كات، په‌ره‌یسه‌ندووه. كرێكاران له كاردانه‌وه به هه‌ڵاواردنی یه‌كیه‌تی كرێكارانی شاغڵ له سه‌نعه‌تی خۆدرۆسازی توركیه و به‌ستنی قه‌راردادی به‌كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ كرێكاران، خوازیاری له ده‌ور خارج كردنی سه‌ندیكا و وتووێژی راسته‌وخۆی خاوه‌نكار له‌گه‌ڵ نۆێنه‌رانی كارخانه بوون و ١٠ هه‌زار كرێكار له ناڕه‌زایه‌تی به مودیرییه‌تی سه‌ندیكا، له ئه‌ندامییه‌تی سه‌ندیكای ناسراو به “مێتال ئیش” ئیستعفایان داوه. ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران دوابه‌دوای به‌ستنی قه‌راردادی به‌كۆمه‌ڵی سه‌ندیكای “مێتال ئیش” له‌گه‌ڵ كارخانه‌كانی “بوش” كه به سه‌رمایه‌گوزاری ئاڵمان له‌م شاره چالاكییان هه‌یه، ده‌ستیپێكردووه. ئه‌وان رایانگه‌یاندووه، سه‌ندیكا هه‌وڵێك كه بۆ به‌ستنی قه‌راردادی به‌كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ شیركه‌تی بوش بوویه‌تی، له بابه‌ت قه‌راردادی به‌كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ كارخانه‌كانی “رێنۆ” و “توفاش” نه‌یبووه و ئێستا حه‌قده‌ست و مه‌زایای ئه‌وان كه‌متر له شوغڵهكانی هاوشێوه‌یه كه كرێكاران له كارخانه‌كانی “بوش”، وه‌ریده‌گرن.