درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی كشت و سه‌نعه‌تی هه‌فت ته‌په‌

349
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٧ی مانگی گه‌لاوێژ، زیاتر له‌ ٥٠٠ كرێكاری ناڕازی “موجته‌مه‌عی كشت و سه‌نعه‌تی هه‌فت ته‌په‌” له‌ ئۆستانی خوزستان، بۆ دووهه‌مین رۆژی به‌رده‌وام مانیان گرت.
كرێكاران خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیانن. به‌ وته‌ی ناڕازییان، كرێكارانی ره‌سمی دوو مانگ‌، كرێكارانی قه‌راردادی به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ ٤ مانگ و رانه‌نده‌ شاغڵه‌كان له‌م موجته‌مه‌عه‌ سه‌نعه‌تییه‌، ٨ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه‌. كرێكاران رایانگه‌یاند، خاوه‌نكار به‌ بیانووی قه‌رزی سه‌دان میلیۆنی به‌ بانك و ئیداره‌ی ته‌ئمینی ئیجتماعی له‌ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی كرێكاران خۆده‌بوێرێت.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →