درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی كووت عه‌بدووڵڵا

كرێكارانی شاره‌داری كووت عه‌بدووڵڵا له‌ ئۆستانی خووزستان كه‌ له‌ یه‌ك مانگ له‌وه‌ پێشه‌وه‌ له‌ ناڕزایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان مانیان گرتووه‌، به‌ هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسان به‌ خواسته‌كانیان، هه‌روا له‌ كۆكردنه‌وه‌ی زبڵه‌كان خۆیان ده‌بۆێرن.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، كرێكارانی به‌شی خه‌زمه‌تگوزاری و فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی كووت عه‌بدووڵڵا، له‌گه‌ڵ ٣٠٠ كه‌س له‌ كرێكاراتی واحیدی به‌ڕێوه‌به‌ر، به‌ نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌ په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ ٣مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو، له‌ یه‌ك مانگ له‌وه‌پێشه‌وه‌ ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ته‌وه‌. به ‌وته‌ی ناڕازییان، هه‌تا ئێستا هیچ یه‌ك له‌  به‌رپرسانی شاره‌داریی وڵامده‌ره‌وه‌ی خواسته‌كانیان نه‌بوون.