درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی لوله‌ و نه‌و‌ه‌ردی سه‌فا

327y
كرێكارانی “لوله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا” له‌ درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان، رۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی مانگی گوڵان، له‌ به‌رامبه‌ر درگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی‌ ئه‌م كارخانه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌ و پێش به‌ هاتووچۆی ئوتوموبیله‌ بارهه‌ڵگركان ده‌گرن.
شایانی باسه‌، رۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی مانگی گوڵان، مانگرتنی زیاتر له‌ هه‌زار كرێكاری لوله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی چوار مانگ حه‌قده‌ست و زیاتر له‌ ١٦ مانگ مافی بیمه‌، چووه‌ نێو ١٩هه‌مین رۆژی به‌رده‌وامی خۆیه‌وه‌.