رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی ره‌شه‌مه، هاوكات له‌گه‌ڵ سێهه‌مین رۆژی مانگرتنی كرێكارانی “نه‌وه‌رد و لوله‌ی سه‌فا”، سه‌رجه‌م ٨٠٠ كرێكاری ته‌واوی به‌شه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م كارخانه‌یه، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه. به پێی راپۆرتی “یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران”، كرێكارانی دوو سالۆنی نه‌وه‌رد و لوله‌ی سه‌فا له رێكه‌وتی ٢٠ی مانگی ره‌شه‌مه، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی به‌ڵێنی خاوه‌نكار سه‌باره‌ت به په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشابۆوه، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش دوای ٣ رۆژ مانگرتن و وڵام نه‌دانه‌وه‌ی مودیریه‌تی شیركه‌تی سالۆنه‌كانی “ئێسپیراڵ و پووتینگ”، هه‌موو كرێكارانی سالۆنه‌كانی به‌رهه‌مهێنان به مانگرتووه‌كانه‌وه په‌یوه‌ست بوون. كرێكاران جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه كه تا كاتی ده‌سته‌به‌ر كردنی مه‌زایاكانیان درێژه به مانگرتنه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.