رۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی گوڵان، سه‌دان كرێكاری مه‌عده‌ن له دووهه‌مین رۆژی مانگرتنه‌كه‌یان، رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی “لیما” پێته‌ختی وڵاتی پێرۆ.خۆپیشانده‌ران به هه‌ڵگرتنی ئاڵا و نووسراوهگهلێك به تایبه‌ت نووسراوه‌ی یه‌كیه‌تی مه‌عده‌نچیانی پێرۆ خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسایه‌كن كه ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته ساڵی رابردوو په‌سه‌ندی كرد. ئه‌م یاسا، له‌سه‌ركار ده‌ركردنی كرێكاران له لایه‌ن خاوه‌نكار ئاسانتر ده‌كاته‌وه.