درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی نه‌ورد و لوله‌ی سه‌فا

235y
به‌ پێی راپۆرتی “یه‌كیه‌تی كرێكارانی ئێران” رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی گوڵان، مانگرتنی كرێكارانی “نه‌ورد و لوله‌ی سه‌فا” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، چووه‌ نێو یازده‌هه‌مین رۆژی به‌رده‌وامی خۆیه‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ حاڵێكدا زیاتر له‌ هه‌زار كرێكاری نه‌ورد و لوله‌ی سه‌فا یازه‌ده‌هه‌مین رۆژی مانگرتنی خۆیان تێپه‌ڕ كرد كه‌ به‌رێوه‌به‌ری ئه‌م كارخانه‌یه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی لابردنی شیفتی شه‌و‌كاریی له‌ كرێكاران كرد و له‌م رێگایه‌وه‌ به‌نیازی ئه‌وه‌بوو كه‌ كرێكاران ناچار به‌ كۆتایی هێنان به‌ مانگرتنه‌كه‌یان بكات. شایانی باسه‌، كرێكارانی نه‌ورد و لوله‌ی سه‌فا له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی چوار مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو، چه‌ژنانه‌ و ١٦ مانگی مافی بیمه‌، مانیان گرتووه‌.