درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی نه‌وه‌رد و لوله‌ی سه‌فا

180y
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢ی مانگی گۆڵان، مانگرتنی كرێكارانی “نه‌وه‌رد و لوله‌ی سه‌فا” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی به‌ڵێنی خاوه‌نكار له‌ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و چه‌ژنانه و باقی مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، چووه‌ نێو پێنجه‌مین رۆژی خۆیه‌وه‌به‌ پێی راپۆرتی “یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران”، رۆژی سێشه‌ممه‌ ١ی مانگی گۆڵان له‌ چواره‌مین رۆژی مانگرتنی كرێكاران، خاوه‌نكار به‌ په‌رداخت كردنی به‌شێك له‌ مه‌زایای حقوقی ئه‌م كرێكارانه‌، داوای لێكردوون تا كۆتایی به‌ مانگرتنه‌كه‌یان بێنن، به‌ڵام كرێكارانی ناڕازی به‌وه‌ ره‌زایه‌تیان نه‌دا و رایانگه‌یاند‌، تا كاتی په‌رداخت كردنی مانگێكی دیكه‌ له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، هه‌روا درێژه‌ به‌ مانگرتنه‌كه‌یان ده‌ده‌ن. شایانی باسه‌ تا ئێستا چوار مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو و باقی مه‌زایای كرێكاران په‌رداخت نه‌كراوه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →