زیاتر له پێنج هه‌زار كرێكار له ١١ پاڵاوگا كه نزیكه‌ی ١٣ له‌سه‌دی زه‌رفیه‌تی به‌رهه‌مهێنانی پاڵاوگاكانی ئامریكای وهئهستووه، بۆ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی ئیمه‌نی كار و حه‌قده‌سته‌كانیان مانیان گرتووه.
به پێی راپۆرتی “رۆیترز”، رۆژی جومعه ١ی مانگی ره‌شه‌ممه، گه‌ورترین مانگرتنی كرێكارانی پاڵاوگاكانی ئا‌مریكا له ساڵ ١٩٨٠ له حاڵێكدا ١٨هه‌مین رۆژی خۆی تێپه‌ڕ ده‌كات كه وتووێژه‌كانی نێوان نوێنه‌رانی یه‌كیه‌تییه كرێكارییه‌كان و شیركه‌ته نه‌وتییه‌كان سه‌باره‌ت به ئیمه‌نی و حه‌قده‌ستی كرێكاران، دوای یه‌ك هه‌فته هه‌ڵپه‌ساردن، دهستێپكرد و تا دره‌نگانێك له شه‌وی پێنجشه‌ممه درێژه‌ی كێشا. یه‌كێك له وته‌بێژانی سه‌ره‌كی یه‌كیه‌تی كرێكارانی نه‌وت رایاگه‌یاند: “بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی ئیمه‌نی كرێكاران له پاڵاوگاكان و شیركه‌ته‌كانی شیمیایی یه‌كێك له كیشه و ناكۆكییه سه‌ركیه‌كانه.” شایانی باسه یه‌كیه‌تی كرێكارانی نه‌وتی ئا‌مریكا هه‌روه‌ها خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكارانه.